وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس بۆ سه‌ردانێـکی سێ ڕۆژی به مه‌به‌سـتی باشـترکردنی په‌یوه‌ندیـیه له‌شـکریـیه‌کان له نێوان به‌یژین و واشنتن له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گه‌یشـتووه‌ته به‌یژین.
گه‌یتس له کاتی مانه‌وه‌ی له به‌یژین بڕیار وایه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک هو ژینتا‌و و کاربه‌ده‌سـتانی تر کۆبـبێته‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها نیازی هه‌یه هه‌وڵێـکی تر بدات بۆ ئه‌وه‌ی به له‌شـکری چینی باوه‌ڕ بهێنێت له دروسـتکردنی په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ ڕێـگرتن له به هه‌ڵه له‌یه‌ک تێـگه‌یشتن که له‌وانه‌یه بـبێته هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه.
گه‌یتس که له ڕۆژی شه‌ممه له باره‌ی پـلانه‌که‌یه‌وه بۆ په‌یامنێران دواوه نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه له باره‌ی ته‌کنه‌لۆژی باڵای چه‌کی چینی. ئه‌و گوتی وه‌ها ده‌رده‌که‌وێت چین به‌ره‌و پـێشه‌وه‌چوونێـکی زۆرتری کردووه بۆ دروسـتکردنی یه‌که‌مین فڕۆکه شه‌ڕکه‌ری نهێنی تاکو له پـێشـدا بیری لێـکرابوو.