وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ژاپـۆن به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌یان پابه‌نده به هێشـتنه‌وه و به‌هێزکردنی له‌شـکرکه‌ی له ئاسیادا.
په‌نێتا ئه‌م گوته‌یه‌ی له بنکه‌یه‌کی هێزه‌کانی ئاسـمانی له خۆرئاوای تۆکیۆوه ڕاگه‌یاند، له‌و ده‌مه‌ی گه‌یشـته ئه‌و ناوه دوای ئه‌وه‌ی په‌یامێـکی هه‌مان جۆری ئاڕاسته‌ی وه‌زیرانی به‌رگری باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا له ئه‌نده‌نوسیا کرد.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یدا په‌نێتا به سه‌ربازانی ڕاگه‌یاند که‌مکردنه‌وه هه‌ڵپه‌سێراوه‌که‌ی بوجه‌ی ئه‌مه‌ریکا، که‌مکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌ی پاسیفیک ناگرێته‌وه.
په‌نێتا هه‌روه‌ها گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مانه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هێڵێته‌وه دوای کشـانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی له عێراق که بڕیاره له کۆتایی مانگی دوازده ئه‌نجام‌بدرێت و ئاگاهی دا به ئێران له‌وه‌ی کشانه‌وه‌که ناهێڵێت ده‌رفه‌تێـک بۆ نه‌یاره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمه‌که‌دا بخولقێت.