سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما به نیازه ڕۆژی هه‌ینی له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا وتووێژ بکات.
ئه‌م دووه‌م کۆبوونه‌وه لووتکهیـیهی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ڕێبه‌رانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسـیا پاش ئه‌وه دێت که سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند له مانگی یازده‌دا سه‌ردانه چاوه‌ڕوان کراوه‌که‌ی بۆ ئه‌نده‌نوسیا ئه‌نجام ده‌دات. جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆک ئۆباما پـێشـتر دوو جار ئه‌م سه‌ردانه‌ی دواخست. له سه‌ره‌تادا بڕیاربوو له مانگی سێ‌دا ئه‌نجامی بدات، به‌ڵام به‌هۆی سهرقاڵیبوونی به ده‌رکردنی یاسای نوێی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروسـتی بۆ مانگی شه‌ش دوایخست، پاشـانیش به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی بیره نه‌وته‌که‌ی که‌نداوی مه‌کسیک جارێـکی دیکه پلانی سه‌ردانه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شـانده‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌نده‌نوسیا، به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی کۆمه‌ڵی 20 له کۆریای باشوریش ده‌کات و هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی ئه‌نجومه‌نی هاوکاری ئابوری ئاسیا- پاسیفیک له ژاپـۆن.