باڵیۆزی ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت کارنامه‌ی سه‌رکوتی خه‌ڵکی ئێران له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی و ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ تا و تۆ ده‌کات.
نیکی هه‌یلی ئێواره‌ی سێ شه‌مه له کۆنفڕانسێکی هه‌واڵنێری کورت له باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕا‌مپ هه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێشووی ئه‌مه‌ریکا دووپات ناکاته‌وه. ئه‌و گوتی: "کۆمه‌ڵگای جیهانی له ساڵی 2009 دا هه‌ڵه‌ی کرد و پشتیوانی له خه‌ڵکی ئێران نه‌کرد."
هه‌روه‌ها جه‌ختی کردوه که ئه‌مه‌ریکا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که له په‌یوه‌ندی خۆپێشاندانه‌کان به کرده‌وه هه‌نگاو بنێن.
هه‌یلی: "ئێمه نابێت بێده‌نگ بین. خه‌ڵکی ئێران بانگه‌وازی بۆ ئازادی ده‌که‌ن. هه‌موو خه‌ڵکی لایه‌نگری ئازادی ده‌بێت پشتیوانی له خواسته‌کانی خه‌ڵک بکه‌ن."
خانمی هه‌یلی له ئه‌و کۆنفڕانسه‌دا به ئاماژه کردن به دروشمه‌کانی وه‌ک "مه‌رگ بۆ دیکتاتور" ، "نه‌غه‌زه، نه لوبنان، گیانم فیدای ئێران" و "به‌ندکراوانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بکرێن"، گوتی: "ئه‌وه وته‌کانی من نین، و هه‌روه‌ها وته‌کانی ئه‌مه‌ریکاش نین. ئه‌وانه دروشمه‌کانی خه‌ڵکی مه‌زنی ئێران له ڕۆژه‌کانی ڕابردوودان."
ئه‌و خانمه به ئاماژه کردن به تۆمه‌ته‌کانی کاربه‌ده‌ستانی ئێران، که ده‌ڵێن ئه‌وه کاری "دوژمنه" که له پشتی خۆپێشاندانه‌کانه، گوتی ئه‌و ئیدعایه دروست نیه و جیهان دیمه‌نه‌کانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی ئێرانی دیتوه. خه‌ڵکی ئێران هه‌وڵی وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی ده‌ده‌ن."
ئه‌وه نوێترین هه‌ڵوێستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تڕا‌مپ له به‌رامبه‌ر خۆپێشاندانه‌کانی به‌ربڵاو له ئێڕان دایه.
هه‌تا ئێستا له ئه‌و خۆپێشاندانانه‌دا له سه‌رانسه‌ری ئێران زیاتر له 20 که‌س کوژراون.