جه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریکایی ده‌سـتنیشـانکراو بۆ ڕێبه‌رایه‌تی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ئاگاهی ده‌دات که شه‌ڕی سه‌خت له به‌رده‌مدایه هاوکاتی ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کان و یاخیبووانی تاڵیبان په‌ره ده‌سێنێت.
جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌س له دانیشتنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات بۆ کاروباری هێزه چه‌کداره‌کان دانی بهوهشـدا نا له شه‌ڕی ئه‌فغانسـتاندا سه‌ختی له به‌رده‌م هه‌وڵه‌کاندا هه‌یه. گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاماژه هه‌ن به‌ره‌وپـێشـچوون به دهسـتهاتووه، هێزه‌کان ڕووبه‌ڕووی یاخیبوونێـکی به‌هێز ده‌بنه‌وه له کاتێـکدا ده‌بێت کار بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه ئهفغانیــیهکان بکه‌ن و حکومه‌تی ئه‌و وڵاته بنیادبنێنه‌وه.
پـێشـبینی ده‌کرێت جه‌نه‌ڕاڵ په‌تریه‌س بۆ پـۆسـتی فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ناتۆ له ئه‌فغانسـتان په‌سه‌ند بکرێت. ئه‌و ده‌خرێته شوێنی جه‌نه‌ڕاڵ مه‌ککرسته‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ستی له کارکێشـایهوه پاش ئه‌وه‌ی خۆی و یاریده‌دره‌کانی لێـدوانی گاڵته‌ئامێزیان ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما دابوو.