وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای سه‌باره‌ت به زیانی گیانی مه‌ده‌نی بریتیـیه له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئێش و ناڵاندنی خه‌ڵـکانی ئه‌فغانسـتان به درێژایی 30 سـاڵ له شـه‌ڕ.
به‌ڕێز گه‌یتس ڕایگه‌یاند کارێـکی گرنگه که هه‌ردوو لا هاوبه‌شی لێـکۆڵینه‌وه‌کان بکه‌ن سه‌باره‌ت به قوربانیانی سیڤیل و گوتیشی به‌ڕێز کارزای و هاوڵاتیانی ئه‌فغانی ئه‌و ڕاسـتیـیه ده‌زانن که ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکریـیه‌کانی هاوبه‌ندی ناتۆ به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا هاوپه‌یمانی ئه‌فغانسـتانه له هه‌وڵێـکدا بۆ کۆتاییهێنان به ناڵاندنی خه‌ڵـکی ئه‌فغانسـتان.
پـێشـووتر ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای هۆشـداری به هێزه‌کانی هاوبه‌ندی ناتۆ دابوو که نه‌بن به هێزێـکی داگیرکه‌ر له وڵاته‌که‌یدا پاش زیادبوونی ژماره‌ی قوربانیانی سیڤیل ده‌ر ئه‌نجامی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی ناتۆ.