وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی ده‌سـتبه‌رداری ئه‌فغانسـتان نابێت، وه ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا بۆ چه‌ند سـاڵی داهاتووش به ئه‌فغانسـتان وابه‌سـته ده‌بێت.
خانم هێله‌ری له سه‌ره‌تای وتووێژه‌کانی ئه‌مڕۆی سێشه‌ممه له واشنتن به سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای گوت له پاش کۆتایی‌هاتنی شه‌ڕه‌کان له ئه‌فغانسـتان ئه‌مه‌ریکا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن له وابه‌سـته‌یی‌یه‌کانی خۆی بۆ ئاسایش و په‌ره‌پـێدانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام‌ده‌بێت.
له به‌رامبه‌ردا حامید کارزای سوپاسی خانم هێله‌ری کرد بۆ هاوکاریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان له بواره‌کانی خوێندن و په‌روه‌رده و بنیادنانی ژێرخانی وڵاته‌که و هه‌روه‌ها ئاسایش که به‌بێ قوربانیـیه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و پـشـتگیری دارایی به‌رگه‌ی نه‌ده‌گیرا.
هێله‌ری کلنتن دانی به‌وه‌دا نا که هه‌ردوو وڵات به‌رده‌وام له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌کان کۆک نه‌بوون. به‌ڵام گوتیشی ڕێـک‌نه‌که‌وتن له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاسـتی بڕوا به‌خۆبوونه و هیچ کار ناکاته سه‌ر ئامانجه سـتراتیژیـیه‌کان. به‌ڕێز کارزای لای خۆیه‌وه گوتی ناکۆکیـیه‌کانی له‌و جۆره نیشـانه‌ی چڕبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیــیه‌کانه.