Accessibility links

ڕۆبەرت ئۆبراین: تاوەکو ساڵی 2021 هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بۆ 2,500 سەرباز کەم دەکرێنەوە


ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕۆبەرت ئۆبراین

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕۆبەرت ئۆبراین دەڵێت تاوەکو سەرەتا ساڵی 2021 ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا کەم دەکرێنەوە بۆ 2,500 سەرباز.

هەروەها وردەکارییەکی زیاتریدا لەسەر هەنگاوەکانی ئەمەریکا بۆ کشانەوە لە درێژترین جەنگیدا لە مێژووی وڵاتەکەدا.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا ڕۆبەرت ئۆبراین وتی " کاتێک سەرۆک ترامپ دەسەڵاتی گرتەدەست، زیاتر لە 10,000 سەربازی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بوون، بەڵام ئێستا لە 5000 کەمترن و تاوەکو سەرەتای ساڵی 2021 ئەو ژمارەیەش کەم دەکرێتەوە بۆ 2,500 سەرباز."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG