سه‌رۆک ئۆباما جه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤد په‌تریه‌سی کرده فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان پاش ئه‌وه‌ی ده‌سـت له کارکێشـانهوهکهی جه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی مهککرستهڵی په‌سه‌ندکرد.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و له ڕاگه‌یاندنێـکدا له کۆشـکی سـپی سه‌رۆک ئۆباما ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
جه‌نه‌ڕاڵ سـتانلی مه‌ککرسته‌ڵ داوای ده‌ست له کارکێشـانه‌وه‌ی کرد پاش ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی توندی لێـگیرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به شـێوه‌یه‌کی بێ ڕێزانه خۆی و یاریده‌دره‌کانی ڕه‌خنه‌یان له سه‌رۆک ئۆباما و ئه‌ندامانی دیکه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی کردبوو.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆک ئۆباما له ئۆفیسی ئۆڤڵی کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ مه‌ککرسته‌ڵ کۆبۆوه پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانسـتانه‌وه بۆ واشنتن بانگهێشـت کرابوو. کۆبوونه‌وه‌که ته‌نها نیو کاتژمێری خایاند.