Accessibility links

ئەمەریکا ڕووسیا و چین بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە کۆریای باکوور لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمەتبار دەکات


باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا تۆماس گرینفیڵد

ئەمەریکا ڕووسیا و چینی بە تۆمەتی پاراستنی کۆریای باکوور لە هەوڵەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ پتەوکردنی سزاکانی سەر پیۆنگیانگ تۆمەتبار کرد، کە بەهۆی بەرنامە موشەکی و ئەتۆمییەکەیەوە سەپێندراوە بەسەریدا.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لیندا تۆماس گرینفیڵد بە 15 ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وت " کۆریای باکوور لەلایەن دوو ئەندامی ئەم ئەنجومەنەوە چێژی لە پاراستنی وەرگرتووە. بە کورتی، دوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هانی کیم جۆنگ ئونییان داوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG