Accessibility links

سەرچاوەیەک: ڤەنزوێلا سێ هاووڵاتی دیکەی ئەمەریکایی دەستبەسەرکردووە


سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ
سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ

سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە دەڵێت لە ماوەی ڕابردوودا لەم ساڵدا ڤەنزوێلا لانیکەم سێ هاووڵاتی ئەمەریکایی دەستبەسەرکردووە و بە تۆمەتی هەوڵدانیان بۆ هاتنە ناوەوە بۆ ڤەنزوێلا بەشێوەیەکی نایاسایی تۆمەتباری کردوون، لە ئێستاشدا گیراون.

سەرچاوەکە گوتی حکومەتەکەی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ ویستوویەتی دەستگیرکردنی ئەو سێ ئەمەریکاییە بە بێدەنگی بهێڵێتەوە و هاوکات بەردەوامی بدات بە پەیوەندییە دیبلۆماتییە نوێیەکان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدندا. جگە لەو سێ کەسە، هەشت ئەمەریکایی دیکە لە ڤەنزوێلا زیندانی کراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG