Accessibility links

ئەمەریکا بەڵێن دەدات بڕی 60 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی بدات بە ئۆکرانیا


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی و وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن، پێنتاگۆن
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی و وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن، پێنتاگۆن

ئەمەریکا بەڵێنیدا نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکرانیا تەرخان بکات، ئەمەش پێش کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی لە کۆشکی سپی.

بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن کۆنگرێسی ئاگادار کردەوە و وتی یارمەتیەکان بۆ ئۆکرانیا پێویستە، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ " زیادبوونی چالاکیە سەربازییەکانی ڕوسیا لەسەر سنووری نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا "، هەروەها هۆکارێکی دیکەش هێرشەکانە بە هاوەن و پێشێلکردنی ئاگربەست و پێشێلکارییەکانی دیکەیە.

بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن بە کۆنگرێسی وت " زیادبوونی چالاکیە سەربازییەکانی ڕوسیا لەسەر سنوور تیشکی خستۆتەسەر کەموکورتیەکان لە توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیادا دژی هێرشی لەناکاوی ڕوسیا. کەموکورتیەکان لە توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیادا دەبێت بەپەلە باسی لێوە بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگیەکان لەنێوەندی هەڕەشەکانی ئێستای ڕوسیادا."

وابڕیارە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی لە کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدندا کۆببێتەوە. بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن هیوادارە کۆبوونەوەکە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ سەروەری خاکی ئۆکرانیا دەربخات لەکاتێکدا ڕوسیا دورگەی کرێمیای لەخۆگرتووە و پشتیوانی لە چەکدارە جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەکات. کۆشکی سپی ئاماژەشی بەوەدا بایدن بەنیازە هانی زیلینسکی بدات هەوڵ بدات ڕووبەڕووی گەندەڵییەکانی ناوخۆی وڵاتەکە ببێتەوە.

جێی ئاماژەیە لە مانگی سێدا ئەمەریکا بڕی 125 ملیۆن دۆلاری وەکو یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکرانیا تەرخانکرد، واشنتن دەڵێت لە سەرەتای دەستپێکردنی ململانێکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیاوە، ئەمەریکا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 2.5 ملیار دۆلاری بۆ ئۆکرانیا تەرخانکردووە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG