کاندیده‌کانی کۆماری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ته‌نها چه‌ند ڕۆژێـکیان به ده‌سته‌وه ماوه به‌ر له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه که له 10 ویلایه‌تی وڵاته‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ڕه‌نگه پاش ئه‌م ده‌نگدانه کاندیدێـکی سه‌ره‌کی ده‌سـتنیشـان بکرێت.
به گوێره ڕاپـرسیـیه‌کی گشـتی مت ڕامنی فه‌رمانڕه‌وای پـێشـووی ماسه‌چوسـتس له پـێشـه‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده سیناتۆری پـێشـوو ڕیک سانتۆرم به گوێره‌ی ڕاوه‌رگرتنێـک له ویلایه‌تی سه‌ره‌کی ئۆهایۆ زۆرینه‌ی ده‌نگی به‌ده‌سـتهێناوه.
له ڕاپـرسیـیه‌کی National Gallup که له ڕۆژی هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه، مت ڕامنی 35% ی ده‌نگی پـشـتیوانی به‌ده‌سـتهێناوه و ڕیک سانتۆرم 24% ، پاشان هه‌ردوو کاندیده‌که‌ی تر نیوت گنگرچ و ڕۆن پـۆڵ به 15% و 11% به دوای یه‌کتردا هاتوون.
به‌ڵام له ویلایه‌تی ئۆهایۆ به گوێره‌ی ڕاپـرسیـیه‌ک سانتۆرم 35% ده‌نگی پـشـتیوانی به‌ده‌سـتهێناوه له سه‌رۆکی کاندیده‌کانی تره‌وه بووه.