Accessibility links

ئەمەریکا لەبەردەم هەلێکی کاری زۆردایە


پاش ئەوەی سەرۆک بایدن پاکێجێکی زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنکرنەوەی سەرانسەری وڵاتەکە مۆر کرد چاوەڕوان دەکرێن هەلی کار لە ئەمەریکا زیاد بکات.

نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی وڵات بریتییە لە چاککردنەوەی پردەکان، ڕێگاوبانەکان، سیستمەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، هێڵی ئاسنین و بەهێزکردنی و فراوانکردنی تۆڕی ئەنتەرنێتی خێرا و هەروەها دانانی وێستگەی زیاتری دابینکردنی وزە بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی.

پاش نیوەڕۆژی ڕۆژی دووشەممە لە کەشێکی سارد و خۆرهەتاودا لە دەرەوەی کۆشکی سپی ژمارەیەک لە یاسادانەرانی کۆنگرێس،فەرمانڕەوایانی ویلایەتەکان و سەرۆک شارەوانییەکانی هەردوو دیموکراتەکان و کۆمارییەکان – سەیری مەراسیمی مۆرکردنەکەیان لەلایەن بایدنەوە کرد.

ئەم یاسایەی کە مشتومڕکێکی زۆری لەسەر بوو هەتا پەسەند کرا، چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی کار لە سەرانسەری ئەمەریکادا.

بۆ پەسەندکردنی ئەم یاسایە لە سیناتدا 19 کۆماری دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی هەر 50 ئەندامەکانی دیموکراتەکان، لە کاتێکدا لە ئەنجومەنی نوێنەران 13 کۆماری دەنگیان بە پرۆژەیاساکە دابوو و تەنانەت حەوت دیموکراتیش دژی پرۆژەکە بوون.

سەرۆک بایدن بەر لە مۆرکردنی یاساکە گوتی " دیموکرات و کۆمارییەکان دەتوانن پێکەوە کاربکەن و کارەکانیان ئەنجامی ڕاستەقینەی هەبێت. ئەمڕۆ ئێمە ئەم کارە تەواو دەکەین. ئەمەریکا جارێکی تر لە پێشکەوتندایە."

XS
SM
MD
LG