Accessibility links

یونیسێف: جەنگەکەی غەززە کارێکی زۆری کردووەتە سەر منداڵان


بەرپرسێکی یونیسێف بە فرانس پرێسی وت نزیکەی ساڵێک لە جەنگە ڕووخێنەرەکەی غەززە، منداڵان لە کەرتی غەززە لاوازترینن.

وتەبێژی دەزگای یونیسێف بۆ ناوچە فەلەستینییەکان جۆناثان کریکس ئەمدواییانە لە ئەرکە یەک مانگییەکەی لە غەززە گەڕاوەتەوە. دۆخی منداڵانی غەززەی بە فرانس پرێس وتووە و دەڵێت منداڵان لە دوای دەستپێکردنی جەنگەکەوە خوێندنییان نەماوە.

وتی " منداڵ دەبینیت کە ڕێگەیان پێنادرێت وەکو منداڵی ئاسایی بژین، نە خوێندنییان هەیە و نە یاری دەکەن و نە خۆشی دەبینن."

وتی " ئەم منداڵانانە زۆر غەمبارن."

زۆربەی ئەو منداڵانەی کە بینیونی یارمەتی خێزانەکانییان داوە چونکە چیتر خوێندنیان نەماوە.

وتیشی بینینی ئەو منداڵانە دڵشکێن بووە، هەندێکییان تەمەنییان پێنج بۆ شەش ساڵ بووە و هەوڵی دۆزینەوەی خۆراکییان داوە بۆ خێزانەکانییان.

وتی " بە ناو زبڵ و خۆڵەکەدا دەڕۆن و هەوڵدەدەن هەر شتێک بێت دەستییان بکەوێت."

وتی " ئەم توندوتیژی و بۆردومان و نائاسایشییە کارێکی زۆری کردووەتە سەر منداڵان."

یونیسێف دەڵێت 19,000 منداڵ هەن لە غەززە کە گەورەیان لەگەڵدا نیە یاخود لە دایک و باوکییان جیا کراونەتەوە.

کریکس وتیشی لەگەڵ ئەوەشدا هیچ خوێندنگایەک لە غەززە ئیش ناکات، لە سەدا 85 ی بینای خوێندنگاکان لە شەڕەکەدا لە ناوچوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG