Accessibility links

یونسکۆ پشتگیری لە هەوڵەکانی ئۆکرانیا دەکات بۆ زیادکردنی ئۆدێسا بۆ سەر لیستی کەلەپورەکانی جیهان


دەزگای کلتوری نەتەوە یەکگرتووەکان یونسکۆ دەڵێت پشتگیری لە هەوڵەکانی ئۆکرانیا دەکات بۆ زیادکردنی شاری ئۆدێسای ئۆکرانیا بۆ سەر لیستی کەلەپورەکانی جیهانی یونسکۆ.

دوای کۆبوونەوەکەی نێوان وەزیری کلتوری ئۆکرانیا ئۆلیکساندەر تکاچینکۆ و بەڕێوبەری گشتی یونسکۆ ئۆدرێی ئازۆلای لە بارەگای دەزگاکە لە پاریس، یونسکۆ وتی فەرمانی بە شارەزایان کردووە پشتگیری لە ئۆکرانیا بکەن تاوەکو بەپەلە کاندیدبوونەکە لەلایەن لیژنەی وڵاتانی ئەندام لە کەلەپوری جیهانەوە شیکاری بۆ بکرێت.

یونسکۆ گوتیشی دەیەوێت ئۆدێسا زیاد بکاتە ناو لیستی ئەو ناوچە کەلەپورییانەی جیهانەوە کە لەژێر مەترسیدان، هەروەها شوێنە کەلەپورییەکانی دیکەی کیێڤ و لڤیڤ کە بە هەمان شێوە لەژێر مەترسیدان.

یونسکۆ گوتی شاری ئۆدێسای ئۆکرانیا تەنها چەند کیلۆمەترێک لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا دوورە و پێشتر بۆردومان کراوە. مانگی ڕابردوو بەشێک لە ئاوێنەیەکی گەورەی سەقف و پەنجەرەکانی مۆزەخانەی هونەرە جوانەکانی ئۆدێسا لەناوچوون، کە مۆزەخانەکە لە ساڵی 1899 وە کراوەتەوە.

یونسکۆ لەڕووی داراییەوە یارمەتیدەر دەبێت لە چاککردنەوەی مۆزەخانەکە و مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخی ئۆدێسا و دابینکردنی ستافی زیاتر بۆ پاراستنی کەلوپەلەکانی ناو مۆزەخانەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG