Accessibility links

یو ئێن دەڵێت دۆخی مرۆڤایەتی یەمەن لاوازە


دۆخی منداڵان لە یەمەن
دۆخی منداڵان لە یەمەن

کاربەدەستی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن دەڵێت قاتی و برسیەتی لە زوویەکی ئەم سال بە هۆی زیاد بوونی پشتیوانی پارەبەخشان پێشی پێگیرا، بەڵام دۆخەکە ئێستا لاوازە و گەلێک پرۆگرامی سەرەکی لە بەر کەم بوونەوەی یارمەتی زیاتر هەروا لە مەترسیدان.

حەوت ساڵ شەڕی نێوان حکومەتی سەرۆک عەبد رابوو مەنسور هادی کە سعودیا پشتیوانێتی و هەروەها سەرهەڵداوانی حوسی کە ئێران پشتیوانییان دەکات گوشاری بۆ ئەو وڵاتە هەرە هەژارەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هێناوە کە لە سەر لێواری مەترسی دا بێت.

هەوڵەکانی لە ئارادای یو ئێن بۆ نیوبژی ئاگربەستێکی سەرانسەری، کردنەوەی فرۆکەخانەی سەنعا، سووک کردنی بەربەستەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی و هاوردەکانی تر لە رێگای بەندەری حودەیدە و گەیشتن بە رێکەوتنێکی راستەوخۆ جارێکی دیکە سەرنەکەوتوو بووە.

زیاتر لە ٢٠ ملیۆن یەمەنی لە سەرجەم دەوری ٣٠ ملیۆن دانیشتووی وڵات پێویستیان بە کۆمەکی مرۆڤایەتییە. پرۆگرامی خۆراکی جیهان دەڵێت ١٦ ملیۆن " بەرەو برسیەتی دەچن" و ئەوەش لە ئاکامی شەر و قەیرانێکی بەرەو رووخانی ئابوورییە.

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای نزیکەی ٤ میلیارد دوڵاری تا مانگی ١٢یئەم ساڵ کردوە بۆ ئەوەی وەڵامدەری پێدوایستیەکانی خەڵک بن. ئەو کاربەدەستەی باڵای یو ئێن، دێڤید گرێسلی بە دەنگی ئەمەریکای گوت ئەوان دەوری ٢ میلیارد و شەش سەد ملیون دۆلاریان وەک پوڵ و وەک بەڵێنی دان پێ گەیشتووە، ئەوەش وا دەکات ناروونی سەبارەت بە داهاتووی هەندێک کۆمەک دا هەبێت.

XS
SM
MD
LG