Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی پێکدادانەکان دەکات لەنزیک بەندەری حودەیدەی یەمەن


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد بەزووترین کات پێکدادانەکانی نزیک بەندەری سەرەکی حودەیدەی یەمەن ڕابگیرێت، ئەمەش دوای ئەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لەو ناوچەیەدا زیاتر بوون و سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەدا بەهۆی پێکدادانەکانەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە، سەرەڕای ئەوەی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو ناوچەیەدا ڕێکەوتنی ئاگربەست واژۆ کراوە.

سەرچاوە سەربازی و تەندروستیەکانی یەمەن ئاماژەیان بەوەدا دەیان کەس لە پێکدادانەکاندا کوژراون. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بە هەواڵی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی داوە، لەوانەش منداڵ و ئافرەت.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیث وتی زیادبوونی شەڕ و پێکدادانەکان پێشێلکارییە لە ڕێکەوتنی ئاگربەست و لەگەڵ ئەو دانوستانانەدا یەک ناگرێتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێستادا هانی دەدات و ئامانج لێیان گەیشتنە بە ئاگربەست لەسەر ئاستی وڵاتەکە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی مرۆیی و دارایی و دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی سیاسییە لە وڵاتەکەدا."

لایەنەکانی جەنگی یەمەن لە مانگی دوانزەی ساڵی 2018 دا لە دانوستانەکانی ئاشتیدا بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوید ڕێکەوتن لەسەر کشاندنەوەی هێزەکانیان لەو ناوچەیەدا، بەڵام تاوەکو ئێستا بەتەواوەتی ئەو ڕێکەوتنە جێبەجێ نەکراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG