Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە ڕێکەوتنەکەی نێوان حکومەتی یەمەن و جیاخوازەکان دەکات


نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارن گریفیث
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارن گریفیث

نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە ڕێكەوتنەکەی نێوان حکومەتی یەمەن و جیاخوازەکانی باشووری یەمەن کرد.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارن گریفیث وتی ڕێكەوتنەکەی نێوان حکومەتی یەمەن و جیاخوازەکانی باشوور " هەنگاوێکی گرنگە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئاشتیدا."

مارتن گریفیث کە هەوڵی ئەوە دەدات دانوستانەکان دەست پێبکاتەوە بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن وتی " گوێگرتن لەلایەنەکانی پەیوەندیدار لە باشوور کارێکی گرنگە بۆ هەوڵە سیاسییەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لەم وڵاتەدا."

جێی ئاماژەیە حکومەتی یەمەن و جیاخوازەکانی باشووری وڵاتەکە لە دانوستانێکی ناڕاستەوخۆدا لە سعودیە ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکانیان لەسەر دەسەڵات، شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان وتی ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی فراوانتر بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن.

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پێشوازی لە ڕێکەوتنەکە کرد وتی " دەستپێکێکی زۆر باشە، تکایە هەمووتان ئەوپەڕی توانای خۆتان بخەنەگەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی کۆتایی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG