Accessibility links

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە واشنتن و مۆسکۆ دەکات پشتیوانی لە ئاشتی بکەن لە سوریا


گیەر پیدەرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا داوای لە ئەمەریکا و ڕوسیا کرد " بڕێک لە ئارامی زیاتر " بۆ وڵاتێک دەستەبەر بکەن کە جەنگ وێرانی کردووە و هەروەها داوای لێکردن گفتوگۆ لەنێوانیاندا بکەن بۆ پشتیوانیکردن لە ئاشتی لەو وڵاتەدا.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا گیەر پیدەرسن لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا وتی " لەم کاتەدا کە کەمێک ئارامی و هەڕەشە هاوبەشەکانی پەتای کۆرۆنا و ڕێکخراوی داعش هەن لە وڵاتەکەدا و ئازارەکانی گەلی سوریا بەردەوامن، دەمەوێت جەخت لە گرنگی نوێکردنەوەی هاریکارییە نێودەوڵەتیەکان و دووبارە دروستکردنەوەی متمانە لەنێو لایەنە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان و سورییەکاندا بکەمەوە."

وتیشی " پێم وایە گفتوگۆی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا ڕۆڵی سەرەکی هەیە لێرە و هانیان دەدەم بەردەوام بن لە گفتوگۆکانیان."

پیدەرسن چوارەمین نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانە کە سەرپەرشتی هەوڵەکان دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە سوریادا.

باکووری ڕۆژئاوای سوریا چوارەمین ناوچەی سەرەکیە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا کە دژ بە هێزەکانی حکومەتی سوریا دەجەنگن. لە ماوەی ڕابردوودا لەم ساڵدا سوپای سوریا بە پشتیوانی ڕوسیا و ئێران هێرشەکانیان دەست پێکردەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکە. لە مانگی سێدا و دوای ئەوەی تورکیا و ڕوسیا ڕێکەوتن لەسەر ئاگربەست، ڕەوشەکە هێوربۆوە. لەلای خۆیەوە تورکیا پشتیوانی لە گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکات لە سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG