Accessibility links

ئەنجومەنی ئاسایش دوانیوەڕۆ لە سەر خۆپێشاندانەکانی ئێران کۆبوونەوە پێک دێنێت


ئەنجومەنی ئاسایش دوا نێوەرۆی هەینی کۆبوونەوەی تەنگەتاوی سەبارەت بە ئێران پێک دێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی هەینی بە داخوازی ئەمەریکا و بۆ تا و تۆی خۆپێشاندانەکانی سەر شەقام لە ئێران کۆبوونەوەی تەنگەتاوی پێک دێنیت.

"ئاڵما کوتوربایوا" گوتەبێژی قزاقستان کە ئێستا بەرپرسایەتی خۆلی ئەنجومەنی ئاسایشی لە ئەستۆیە، ڕایگەیاند دوا نێوەرۆی هەینی کۆبوونەوەی تەنگەتاوی سەبارەت بە ئێران پێک دێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە رۆژی سێ شەمە ئەمەریکا پێشنیاری پێک هێنانی کۆبوونەوەیەکی ئەوتۆی دابوو بەڵام بۆ هاودەنگی لە گەڵ داخوازی ئەندامێکی ئەنجومەنەکە، پشتیوانی ٩ لە ١٥ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش پێویستە.

سێ ڕۆژ پێشتر، نیکی هەیلی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە ئەو ڕێکخراوەدا بەڵێنی دابوو پەروەندەی سەرکوتی خەڵک لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش و مافەکانی مرۆڤی ئەو ڕێکخراوەیەدا بهێنێتە بەر باس.

نیکی هەیلی ئێوارەی سێ شەمە لە کۆنفڕانسێکی هەواڵنێری کورت لە بارەگای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دا گوتی بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ هەلەی بەڕیوەبەرایەتی پێشووی ئەمەریکا دووپات ناکاتەوە. ئەو گوتی: "کۆمەڵگای جیهانی لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هەڵەی کرد و پشتیوانی لە خەڵکی ئێران نەکرد."

XS
SM
MD
LG