Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: دیمەنی هێرشی زەمینی تەواوی ئیسڕائیل بۆ ناو ڕەفەح تۆقێنەرە


سەرۆکی دەزگای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت دیمەنی هێرشی زەمینی تەواوی ئیسڕائیل بۆ ناو ڕەفەحی باشووری غەززە " تۆقێنەرە "، وتی " ئەوەی لە پێشماندایە بە تەواوەتی دەتوانیت بیهێنیتە بەرچاوت."

سەرۆکی دەزگای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤۆڵکەر تورک لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەگەری هێرشێکی سەربازیی زەمینی تەواو بۆ ناو ڕەفەح کە نزیکەی 1.5 ملیۆن فەلەستینی تێدایە و دەکەوێتە سەر سنووری میسڕ و هیچ شوێنێکیشیان نیە هەڵبێن بۆی، تۆقێنەرە، ئەوەش بەپێی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر گەورە لە هاووڵاتییانی سڤیل کە زۆربەیان ژن و منداڵن، ڕەنگە بکوژرێن یاخود بریندار ببن."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو وتی فەرمانی بە هێزەکانی ئیسڕائیل کردووە هێرش بکەنە سەر چوار فەوجی حەماس لە شاری ڕەفەحی باشووری غەززە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا بەڵێنی بە هاووڵاتییانی سڤیلی ناو ڕەفەح داوە " ڕێڕەوێکی پارێزراوییان " بۆ دابین بکات تاوەکو لە شارەکە دەربچن. بەڵام ڕوون نیە ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن بۆ کوێ هەڵبێن.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG