Accessibility links

گفتوگۆیەکی دەگمەن لەنێوان نوێنەری ئەمەریکا و نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان


نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کێڵی کرافت
نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کێڵی کرافت

نوێنەری ئەمەریکا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان کێڵی کرافت هاوسۆزییەکی ئاشکرا و دەگمەنی بەرامبەر هاوتا ئێرانییەکەی لە ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەرخست.

لە دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی نێوان زلهێزانی جیهان و ئێران، گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن زیادیان کرد.

بەڵام دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ساڵی 2015 ەوە، کرافت بەرەو هاوتا ئێرانییەکەی مەجید ڕەوانجی ڕۆشت و قسەی لەگەڵدا کرد.

لەمیانەی بەیاننامەکەیدا لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایش، ڕەوانجی باسی لە منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ کرد کە لە مانگی شەشدا بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە گیانی لەدەستداوە و بەرپرسیارێتی مردنەکەی خستە ئەستۆی سزاکانی ئەمەریکا.

کاربەدەستێکی شاندی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کرافت سەرەخۆشی خۆی لە ڕەوانجی کردووە.

دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە، حکومەتی ئەمەریکا سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا و ئامانج لێیان ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران بوو کە سەرچاوەی سەرەکی ئابووری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

کرافت لە لێدوانەکەیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش وتی " ئەمەریکا ئامادەیە بچێتە گفتوگۆوە لەگەڵ ئێراندا و لەسەر ئاشتی و ئاسایشی دوو وڵاتەکە ڕێکبکەون. بەڵام دەستەوەستان ناوەستین لەکاتێکدا ئێران بەردەوامە لە ناجێگیرکردنی ناوچەکە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG