Accessibility links

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی 23 منداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون


وتەبێژی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ وتی نزیکەی 23 منداڵ لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا کوژراون.

ئاماژەشی بەوەدا مردنی منداڵەکان بەهۆی فیشەکی ڕاستی و فیشەکی کانزاییەوە بووە کە لە نزیکەوە تەقێندراون، هەروەها لێدانی کوشندەش هۆکارێکی دیکەی مردنی منداڵەکان بووە.

وتەبێژەکەی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی ژمارەیەکی دیارینەکراو لە منداڵان لە میانەی هەڵکوتانە سەر خوێندنگاکاندا دەستگیرکراون، هەندێکیان ڕەوانەی وەرگرتنی چارەسەری دەروونی کراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG