Accessibility links

ئێران ڕایدەگەیەنێت بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە


دەزگای قەزایی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەندیخانەی ئێڤین لە تاران گیانیان لەدەستداوە بۆ هەشت کەس بەرزبووەتەوە.

ئاگرەکە لە ڕۆژی شەممەدا لە نێو خۆپیشاندانە بەردەوامەکانی ئێراندا ڕوویدا و کە لە ئێستادا پێ ناوەتە هەفتەی پێنجەمەوە، دوای مردنی ژینا ئەمینی خانمێکی تەمەن 22 ساڵ کە لە لایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە دەستگیرکرابوو بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی گونجاو پەیڕەوی یاسای حیجابی زۆرەملێی نەکرد بوو.

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران ڕایانگەیاندووە، کە ئاگرەکە چەند کاتژمێرێک دواتر کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ دەستگیرکراوێکیش دەربازی نەبووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئێمە بە پەلە بەدواداچوون بۆ ڕاپۆرتەکانی زیندانی ئێڤین دەکەین. ئێمە وەک هێزی پارێزەری خۆمان لە پەیوەندیداین لەگەڵ سویسرییەکان، ئێران بە تەواوی بەرپرسیارە لە سەلامەتی ئەو هاووڵاتیانەی کە بە ناڕەوا دەستگیرکراون، کە دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێن."

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی شەممە گوتی " حکومەتی ئێران زۆر ستەمکارە"
وە ئەو ڕێزێکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ناڕەزایی دەردەبڕن.

بەندیخانەکە دەکەوێتە باکووری تارانی پایتەختەوە، تاوانکاران و زیندانییە سیاسییەکانیشی تێدایە.

XS
SM
MD
LG