Accessibility links

یو ئێن: دوای قۆناخی ساڕێژبوونەوە لە پەتای کوڕۆنا مافەکانی مرۆڤ دەبێت بابەتی سەرەکی بن


کاربەدەستی باڵای یو ئێن بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ داوایەکی بڵاوکردۆتەوە کە تێیدا دەڵێت، دوای قۆناخی چارەسەری پەتای کۆڤید ١٩ پێویستە هەوڵی سەرلەنوێ دارشتنەوە بە ڕێگایەکی جێگیرتر و سەقامگیرتر بدرێت.

میشێل بەچلێت لە کۆنفرانسێکی پەیامنێری بۆ ساڵوەگەری رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە ڕۆژی پینج شەمەیە گوتی، "پەتاکە ئێمەی لە بەرامبەر مەترسی دا جێهێشتووە و بێ دەرەتان و لاوازی کردووین."

بە گوێرەی زانکۆی جان هاپکینز کە لە پەیوەندی ئەو پەتایەدا ئامار کۆدەکاتەوە دەڵێت، زیاتر لە ٦٨ ملیون کەیسی پشتراستکراوی کۆڤید ١٩ کە هۆکاری سەرهەلدانەکەی ڤایروسی کورونایە، لە ئاستی جیهان دا هەیە و زیاتر لە ملیونێک و پێنج سەد هەزار کەسیش پێی مردوون.

ملیونها کەس لە رادەی جیهانی دا کارو پێدوایستی گوزەران و ژیانیان لە دەست داوە. ئەوپەری هەژاری لە پەرەسەندن دایە و یوئین دەڵێت ٢٣٥ ملیون کەس پێویستیان بە پشتیوانی باری مرۆڤایەتی هەیە.

لە هەندێک وڵاتان دا ناسەقامگیری زیادی کردوە لە حالێکدا لە ولاتانی تر، دەسەلاتدارانی زۆردار داخستنی شوێنە گشتییەکانیان بە کارهێناوە کە ئازادییەکان و خۆپێشاندانەکان سنووردار بکەن.

زیاتر لە میلیاردها منداڵ نەیانتوانیوە راستەوخۆ لە قوتابخانەکانی ئەم ساڵدا بەشداری بکەن.

بەڕێوەبەری رێکخراوی چاودێری بە سەر مافەکانی مرۆڤ سەر بە یو ئێن لوو شاغبوونۆی گوتی، "کاتێک دێتە سەر مەسەلەی دابینکردنی چارەسەرییەکان و ڤاکسێنەکان پەتای کۆڤید نایەکسانی قوولی ئاشکرا کردووە. "

یو ئێن لە چەندین وڵاتدا میوانداری بۆنەکان دەکات و تێیان دا ڕیز لە راگەیاندنی بەیاننامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دەگرن کە ساڵی ١٩٤٨ بڵاوکرایەوە.

بۆنەکان بە شیوەی پێشاگانی وێنە، کونسێرتەکانی سەر ئینترنێت و راگەیاندنی ئەو قارەمانانە ىەڕێوەدەچن کە لە بەرەی پێشەوەی بەربەرەکانی بەرامبەر بەکۆڤید ١٩ دا هەوڵیان داوە.

XS
SM
MD
LG