Accessibility links

کاربەدەستی یو ئێن هوشداری خراپتربوونی دۆخی مرۆڤایەتی لە ئەفغانستان دا دەدات


قەیرانی مرۆڤایەتی ئەفغانستان بە شێوەیەکی جێگای نیگەرانی بەرەوخراپتربوون دەڕوات، وەک کاربەدەستێکی یو ئین چوارشەمە هوشداری دا و داوا لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دەکات کە هەوڵی زیاتر بۆ یارمەتی کردن بە ئەو ولاتە بە شەڕ کاولبووە بکرێت.

مێری ئالن مەک گرۆرتی، بەڕێوەبەری پرۆگرامی خواردەمەنی جیهانی بۆ ئەفغانستان لە ماوەی کۆنفرانسێکی ڤیدئۆیی لە شاری نیویورک بە پەیامنیرانی گوت، "ئەوە یەکەم جارە قەیرانێکی ئەوتۆ بە ئەو رادە و بە ئەو خێراییە و بە ڕێژە و شێوازێک کە هەیەتی ببینم."

ئەو گوتی، پێش ئەوەی تالیبان لە نیوەی مانگی هەشت دا دەسەڵات بگرێتە دەست، "هەر پێشتر قەیرانێکی ئیجگار زۆر"دەدیترا کە کارتێکردنی لە سەر ١٨ ملیۆن کەس هەبوو. ئێستا ئەو قەیرانە هەروا زیاتر و بەرەوخراپتر بوون دەچێت.

ئەو خانمە گوتی، "ئیمە چاوەڕوانی دەکەین ژمارەی ئەو کەسانە و بە تایبەتی لە پێوەندی بابەتەکانی خواردەمەنی و بەدخۆراکی زیاتر ببێت.

بە هۆی قەیرانی نەبوونی پارە وا دەکات ئەفغانیەکان "هەروا زیاتر بێ دەرەتان بن و کەمتریان پارە هەبیت، ئەو کاربەدەستەی یو ئێن بە جیدی داوای لە کۆمەڵگای نیونەتەوەیی کرد کە خوازیاری یارمەتی دانی زیاتر بن بۆ دابین کردنی یارمەتی بە ئەفغانستان لە دەمێکدا ئەو ولاتە خۆ بۆ زستانێکی مەترسیدار ئامادە دەکات.

پرسیاری لێکرا کە داخو تالیبان بەربەستی لە گەیاندنی یارمەتی بە خەڵک پێک هێناوە. ئەو گوتی نا، "ئێمە لە راستی دا تووشی هیچ بەربەستێک نەبووینە."

XS
SM
MD
LG