Accessibility links

گۆتیرێش داوا لە ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات ناوچەیەکی داماڵینی سەربازی لە وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا دابمەزرێنن


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش داوا لە ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکات ڕێکبکەون لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵینی سەربازیی لە دەوروبەری وێستگەی ناوەکی زاپۆریژادا لە ئۆکرانیا.

گۆتیرێش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانی گوت " وەکو هەنگاوی یەکەم، هێزەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەبێت پابەند بن بەوەوە کە هیچ چالاکییەکی سەربازی بە ئاڕاستەی شوێنی وێستگەکە و لە شوێنی وێستگەکەوە ئەنجام نەدەن."

گوتی " وەکو هەنگاوی دووەم، دەبێت ڕێکەوتنێک بکرێت لەسەر دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵینی سەربازیی بە دەوروبەری وێستگەکەدا. بە دیاریکراویش، دەبێت ڕووسیا پابەند بێت بە کشانەوەی سەرجەم سەرباز و کەلوپەلە سەربازییەکانیەوە لە وێستگەکە و هێزەکانی ئۆکرانیاش دەبێت پابەند بن بەوەوە کە نەچنە ناو وێستگەکەوە."

لە ماوەی ڕابردوودا دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی ئاسایشی کرد لە وێستگەکەدا، گوتیشی تیمەکەی زیانێکی بەرفراوانییان بینیوە کە بەر وێستگەکە کەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG