Accessibility links

تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگاتە حودەیدە بۆ چاودێرێکردنی ئاگربەستەکە


نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند تیمێکی سەر بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە گەیشتۆتە یەمەن بەمەبەستی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە و کشانەوەی هێزەکانی هەردوو لایەنی جەنگی یەمەن لە حودەیدە.

جێی ئاماژەیە لەمیانەی دانوستانەکانی ئاشتی یەمەن بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوید هەردوو لایەنی جەنگی یەمەن، حوثییەکان و حکومەتی یەمەن، ڕێکەوتن لەسەر وەستاندنی شەڕ لە حودەیدە و کشانەوەی هەموو هێزەکانیان لە شارەکە و بەندەری حودەیدە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتنەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام هێشتا هێزەکانی هەردوولا لە قەراغی شارەکەدا ماون.

ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە کۆی دەنگ ڕازیبوون بە ناردنی تیمێکی نێودەوڵەتی بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستەکەی حودەیدە کە اوەی 30 ڕۆژ دەخایەنێت، ئەم ئەرکەش بە ڕابەرایەتی جەنەڕاڵی خانەنشینی هۆڵەندی پاتریک کومارت دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG