Accessibility links

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان: ئێستا ڕێکخراوی داعش لە سەرجەم هەرێمەکانی ئەفغانستاندا بوونی هەیە


نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان هەڵسەنگاندنێکی بۆ بارودۆخی ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان کرد و وتی ئێستا ڕێکخراوی داعشی خۆراسان گەشەی کردووە و وادەردەکەوێت لە سەرجەم 34 هەرێمەکەی ئەفغانستاندا بوونی هەبێت.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەفغانستان دێبرا لیۆنس بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی وت وەڵامی تاڵیبان بۆ فراوانبوونی ڕێکخراوی داعشی خۆراسان " وادەردەکەوێت تەنها بە پشت بەستن بە دەستگیرکردن و کوشتنی چەکدارە گومانلێکراوەکانی داعشی خۆراسانەوە بێت."

وتی " ئەم بابەتە پێویستی بە سەرنجی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە."

لێدوانەکانی لیۆنس چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات ڕێکخراوی داعشی خۆراسان بەرپرسیارێتی دوو تەقینەوەکەی گەڕەکێکی شیعەکانی لە کابوڵ ڕاگەیاند کە بووە هۆی کوژرانی لانی کەم کەسێک و برینداربوونی شەش کەسی دیکە.

وتیشی تاڵیبان نەیانتوانیوە فراوانبوونی ڕێکخراوی داعشی خۆراسان ڕابگرن.

لیۆنس وتی " سەرەتا تەنها لە چەند هەرێمێک و کابوڵدا هەبوون، بەڵام ئێستا لە سەرجەم هەرێمەکان بوونیان هەیە و زۆر چالاکن." ئاماژەشی بە ژمارەی هێرشەکانی ڕێکخراوەکەدا کە لە ساڵی 2020 دا تەنها 60 هێرش بوون و لەم ساڵدا ئەو ژمارەیە زیادیکردووە بۆ 334 هێرش.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG