Accessibility links

هەزاران کەس لە ئۆکرانیەکان ڕێپێوان دژی هەڕەشەکانی ڕووسیا ئەنجام دەدەن


ڕۆژی شەممە هەزاران کەس لە ئۆکرانیەکان ڕژانە سەر شەقامەکانی کیێڤی پایتەختی وڵاتەکە و ئاڵای وڵاتەکەیان بەرزکردەوە و سرودی نیشتیمانیان وتەوە، ئەمەش بەمەبەستی پیشاندانی یەکگرتوویی دژی هەڕەشەکانی ڕووسیا.

خوێندکارێکی ئۆکرانیا بەناوی ماریا شچێربێنکۆ وتی " ترس سوودی نیە. دەبێت یەکبگرین و شەڕ بۆ سەربەخۆیی بکەین."

وتی " هێمنم، ئۆکرانیام خۆشدەوێت."

هەندێک لە ئۆکرانیەکان دەیانوت " جەنگ وەڵام نیە." هەندێکی دیکە دەیانوت " بەرخۆدان " بکەن.

لە ئێستادا ئۆکرانیا ڕووبەڕووی هەڕەشەی داگیرکردنی بۆتەوە لەلایەن ڕووسیاوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ساڵی 2014 ەوە جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لەلایەن ڕووسیاوە پشتیوانیان لێدەکرێت دژی هێزەکانی حکومەتی ئۆکرانیا دەجەنگن. ئۆکرانیاش دەڵێت زیاتر لە 14,000 کەس بەهۆی ئەو شەڕەوە کوژراون.

ڕووسیا زیاتر لە 100,000 سەربازی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکردووە، مەشقی سەربازیی لە بێلاڕووس و دەریای ڕەش ئەنجام دەدات.

ئەمەریکا هۆشداریداوە لەسەر ئەوەی دەکرێت جەنگ لە هەر ساتێکدا بێت ڕووبدات. وڵاتانی ڕۆژئاواش دیبلۆماتکارەکانیان لە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا دەکشێننەوە و داوا دەکەن هاوڵاتیانیان دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG