Accessibility links

زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای کۆبوونەوەیەکی ئاشتی جیهانی دەکات


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی پێشنیاری بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ئاشتی جیهانی کرد لەم زستانەدا، داواکەی زێلێنسکی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا بوو کە کیێڤ هیوای دەخواست پێش یاری کۆتایی جامی جیهانی 2022 ی قەتەڕ پەخش بکرێت.

ڕۆژی هەینی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە زێلێنسکی داوای لە فیفا کردووە ڕێگەی بدەن پەیامەکەی پێش یاری کۆتایی بدات.

زێلێنسکی لە ڤیدیۆکەدا کە ئۆفیسەکەی بڵاویکردۆتەوە دەڵێت " پێشنیاری کۆبوونەوەیەکی ئاشتیمان کردووە بۆ جیهان. بە دڵنیاییەوە ئەوە دادپەروەرانەیە. پێشنیاری ئەوەمان کرد چونکە لە جەنگدا پاڵەوان بوونی نیە، لە جەنگدا یەکسانبوون نیە."

زێلێنسکی وتی " دەستپێشخەری کۆبوونەوەی ئاشتی جیهانی ڕادەگەیەنم لەم زستانەدا. کۆبوونەوەکە سەرجەم وڵاتانی جیهان لە دەوری ئاشتی جیهان کۆدەکاتەوە، یاریگاکان دوای تەواو بوونی یارییەکان چۆڵ دەبن، شارەکانیش دوای جەنگ چۆڵ دەبن."

سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە زێلێنسکی دەیویست لە ڕێی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە پێش یاری کۆتایی نێوان ئەرجەنتین و فەڕەنسا لە یاریگای لوسیلی قەتەڕ وتارێک پێشکەش بکات.

فیفا وەڵامی نەدایەوە، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا میخایلۆ پۆدۆلیاک وتی " فیفا پیشانی دەدات تێناگات فیدراسیۆنی ڕووسیا بە هەڵگیرساندنی جەنگەکەی لە ئۆکرانیا جیهانی ڕاکێشاوەتە ناو کارەساتەوە."

ڕۆژی هەینی ڕووسیا زیاتر لە 70 موشەکی ئاڕاستەی ئۆکرانیا کرد، کارەبای شاری خارکیڤی دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیای بڕی و کیێڤی ناچار کرد باری نائاسایی پچڕانی کارەبا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG