Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر زاپۆریژا 11 کەس گیانیان لە دەستداوە


دەزگای خزمەتگوزاری بەپەلەی ئۆکرانیا وتی ڕۆژی شەممە ژمارەی گیان لە دەستدانەکان بەهۆی هێرشە موشەکییەکەی ڕووسیاوە بۆ سەر بینایەکی نیشتەجێبوون لە شاری زاپۆریژای باشووری ئۆکرانیا بەرزبۆوە بۆ 11 کەس، ئەوەش دوای ئەوەی لاشەی ئافرەتێک لە پاشماوەی بیناکەدا دۆزرایەوە.

دەزگاکە وتی منداڵێک لە نێو ئەو کەسانەدا بووە کە لە هێرشە ئاسمانییەکەی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەدا بۆ سەر بینایەکی نیشتەجێبوونی پێنج نهۆمیدا گیانیان لە دەستداوە.

بەرپرسانی دیکەی بەڕێوبەرایەتی هەرێمەکە وتیان موشەکێکی سیستمی ئێس – 300 ی ڕووسی لە بیناکەی داوە.

ماوەیەکی کورت دوای هێرشە ئاسمانییەکە، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بەڵێنیدا لێپێچینەوە لە ڕووسیا بکرێت.

زێلێنسکی وتی " وڵاتە تیرۆریستەکە دەیەوێت هەموو ڕۆژێک بۆ خەڵکەکەمان بکات بە ڕۆژی تیرۆر. بەڵام خراپەکار فەرمانڕەوایی لەسەر خاکەکەمان ناکات."

وتی " سەرجەم داگیرکەران دەکەینە دەرەوە و بە دڵنیاییەوە بە بەرپرسی هەموو شتەکان دادەنرێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG