Accessibility links

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی: کارمەندانی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژای ئۆکرانیا لەژێر فەرمانی ڕووسیادان


وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا، ئۆکرانیا

دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەڵەتی دەڵێت کارمەندانی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژای ئۆکرانیا هێشتا لە کارەکانیان بەردەوامن، بەڵام لەلایەن فەرماندەی ئەو هێزەی ڕووسیاوە بەڕێوە دەبرێت کە هەفتەی ڕابردوو دەستیگرت بەسەر وێستگەکەدا.

بەڕێوبەری دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ڕافائیل گرۆسی لە بەیاننامەیەکدا وتی " من زۆر نیگەرانم." ئاماژەشی بەوەدا هێزەکانی ڕووسیا هەندێک لە هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێتیان بڕیوە، ئەمەش پەیوەندییکردنی بە وێستگەکەوە ئاڵۆز کردووە.

وتیشی " بەڕێوبەرایەتی و کارمەندانی وێستگەکە دەبێت ڕێگەیان پێبدرێت لە ژینگەیەکی جێگیردا و بەبێ هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی و فشارێک بەردەوام بن لە کارە هەستیارەکانیان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG