Accessibility links

ئۆکرانیا کاردەکات بۆ ئازادکردنی بارە گەنمەکەی بۆ میسڕ


نوێنەری تایبەتی ئۆکرانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕۆژنامەنووسانی وت بەرپرسانی ئۆکرانیا کاردەکەن بۆ ئازادکردنی ئەو کەشتییەی کە گەنمی ئۆکرانیای پێیە و گەنمەکەش لەلایەن حکومەتی میسڕەوە کڕدراوە.

بەپێی بەڵگەنامەکانی دادگا کە دەست ڕۆیتەرز کەوتووە، کەشتییەکە کە ناوی ئیماکریسە و مانگی ڕابردوو لەسەر داوای داواکاری گشتی ئۆکرانیا دەستیبەسەرداگیرا تاوەکو لێکۆڵینەوە لە خاوەنەکەی بکرێت " کە گوایە خاوەنەکەی لایەنێکی ڕووسییە ".

نوێنەری تایبەتی ئۆکرانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماکسیم سوبخ گوتی " بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندییدارەکانی ئۆکرانیا و میسڕدا کاردەکەین، تاوەکو بزانین ئایا ئەم کەشتییە ڕێگەی پێدەدرێت بەزووترین کات بەڕێبکەوێت یاخود نا."

کەشتییەکە نزیکەی 60,000 تەن گەنمی ئۆکرانی پێیە و لەلایەن حکومەتی میسڕەوە کڕدراوە، بەڵام لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا لە بەندەری چۆرنۆمۆرسکی ئۆکرانیا گیریخواردووە.

دەستبەسەراگرتنی کەشتییەکە بەهۆی ئەوەوە بووە گوایە خاوەنی کەشتییەکە کۆمپانیایەکی ڕووسییە کە دەستی هەبووە لە " پشتیوانیکردنی دارایی ئەو کارانەی کە ئامانج لێیان گۆڕینی سنوورەکانی ئۆکرانیا بووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG