Accessibility links

ئۆکرانیا هێرشێکی موشەکی دەکاتە سەر هێزەکانی ڕووسیا لە خێرسۆنی باشوور


Ukraine Russia
Ukraine Russia

ئۆکرانیا دەڵێت هێرشێکی موشەکی مەودا درێژی سەرکەوتووی کردۆتەسەر هێزەکانی ڕووسیا لە باشووری ئۆکرانیا، ئەو هەرێمەی باشوور کە کیێڤ دەڵێت دەیەوێت بە بەکارهێنانی سەدان هەزاران سەرباز هێرشێکی پێچەوانەی بکاتە سەر و دووبارە کۆنتڕۆڵی بکاتەوە.

ئۆکرانیا دەڵێت هێرشە موشەکییەکە کۆگایەکی چەکییان لە شارۆچکەی نۆڤا کاخۆڤکای هەرێمی خێرسۆن کردۆتە ئامانج و 52 ڕووسیی کوشتووە. ئەمەش دوای ئەوە هات ئەمەریکا سیستمی تۆپهاوێژی هیمارسی دا بە ئۆکرانیا.

بەرپرسێکی ڕووسی لە خێرسۆن جیاواز لە ئۆکرانیا وتی هێرشەکەی ئۆکرانیا بووەتە هۆی کوژانی لانیکەم حەوت کەس و هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی کراونەتە ئامانج.

ئەو ناوچەیەی ئۆکرانیا لێیداوە یەکێکە لەو ناوچانەی ئۆکرانیا کە ڕووسیا داگیریکردوون و گرنگییەکی ستراتیژی هەیە و دەکەوێتە سەر دەریای ڕەش، ڕۆژێک لە ڕۆژان ناوچەیەکی پیشەسازی ئاوەدان بووە و دەکەوێتە باکووری نیمچە دورگەی کرایمییەوە کە ڕووسیا لە ساڵی 2014 دا گرتییە خۆی.

بەرپرسانی حکومەتی ئۆکرانیا باسیان لە هەوڵەکان کردووە بۆ ئامادەکردنی یەک ملیۆن سەرباز بۆ دووبارە گرتنەوەی ئەو ناوچانەی باشووری وڵاتەکە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیادان، دەشڵێن ئەو ناوچانە گرنگی ئابووری و سیاسیی خۆیان هەیە.

سەرکردایەتی باشووری سوپای ئۆکرانیا دەڵێت " بەپێی ئەنجامی یەکەکانی موشەک و تۆپهاوێژەکانمان، دوژمن 52 سەرباز و هاویتزەرێکی مستا بی و هاوەنێک و حەوت ئوتومبێلی زریپۆشیان لەدەستداوە، هەروەها کۆگایەکی تەقەمەنیشیان لە نۆڤا کاخۆڤکا لەدەستداوە."

بەپێی دەزگای تاسی ڕووسی، بەرپرسی ڕووسیا بۆ بەڕێوبەرایەتی سەربازیی و مەدەنی ناوچەی کاخۆڤکا ڤلادیمیر لیۆنتێڤ دەڵێت بەهۆی هێرشەکەی ئۆکرانیاوە لانیکەم حەوت کەس کوژراون و نزیکەی 60 کەسی دیکە برینداربوون.

تاس لە زاری بەرپرسە ڕووسییەکەوە بڵاویکردەوە " هێشتا زۆرێک لە ژێر پاشماوەکاندا ماونەتەوە. بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام زۆرێک لە خەڵکەکە لە خانوو و ئەپارتمێنتەکانیاندا گیرییان خواردووە."

گوتیشی کۆگا و دوکان و دەرمانخانە و بەنزینخانە و کڵێسایەکیش زیانییان بەرکەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG