خێزان و کەسوکارەکانی سەربازانی یەکەی ئازۆڤی ئۆکرانیا دەڵێن تەرمی هەندێک لەو سەربازە ئۆکرانیانەی کە لە وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵەوە بەرگرییان لە شاری ماریوپۆڵ دەکرد ڕادەستی کیێڤ کراونەتەوە.
بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک هێزەکانی ئۆکرانیا لە ماریوپۆڵ پەنایان بردبوو بۆ ناو وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵ، لەکاتێکدا هێزەکانی ڕووسیا هەوڵیاندەدا شارەکە بگرن.
مانگی ڕابردوو لە کۆتاییدا سەربازەکان خۆیان دا بە دەستەوە و لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە دەستبەسەرکران و گواسترانەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز