Accessibility links

ئۆکرانیا: لە هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیادا بۆ سەر ناوەندێکی یارمەتیە مرۆییەکان لە نزیک خێرسۆن 5 کەس بریندار بوون


ڕاوێژکارێکی باڵای سەرۆکایەتی ئۆکرانیا دەڵێت بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیاوە بۆ سەر ناوەندێکی یارمەتییە مرۆییەکان لە باشووری ئۆکرانیا پێنج کەس بریندار بوون.

جێگری بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا کیریلۆ تیمۆشینکۆ وتی هێرشەکە لە شارۆچکەی بیلۆزیرکا ڕوویداوە، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری خێرسۆنەوە.

هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ئۆکرانیا شاری خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیایان کۆنتڕۆڵ کردەوە، لە سەرەتای جەنگەکەوە شارەکە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە داگیرکرابوو.


تیمۆشینکۆ وتی ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج ناوەندێکی یارمەتییە مرۆییەکان بووە و نان بەخشراوەتەوە تیایدا.

نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا زیاتر لە 16,000 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون. لەلای خۆیەوە مۆسکۆ چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG