Accessibility links

داواکاری گشتی ئۆکرانیا دەڵێت تا ئێستا زیاتر لە 400 منداڵ لە شەڕی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کوژراون


داواکاری گشتی ئۆکرانیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لانیکەم 437 منداڵی ئۆکرانیا کوژراون، هەروەها زیاتر لە 837 منداڵ بریندار بوون.

لە کاتێکدا بەرپرسان دەڵێن ئەوە ژمارەی "کۆتایی نییە"، چونکە هێشتا زانیارییەکان لەو ناوچانەی شەڕ تێیاندا بەردەوامە، ناوچە ئازادکراوەکان و ئەو ناوچانەش کە هێشتا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا داگیرکراون پشتڕاست دەکەنەوە.

ئۆفیسی داواکاری گشتی دەڵێت، ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دۆنێتسک زۆرترین زیانی بەرکەوتووە کە 423 منداڵ کوژراون یان برینداربوون.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە دوای لەشکرکێشییەکەی ڕووسیا لە 24ی مانگی دووەوە لانیکەم 16 هەزار و 295 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، کە کیێڤ و سەرکردەکانی ڕۆژئاوا بە کردەوەیەکی شەڕانگێزی و بێ بەهانە سەرکۆنەیان کردووە. مۆسکۆ ڕەتیدەکاتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی بکاتە ئامانج.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG