سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی دەڵێت بڕیارەکەی ڕووسیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا لە دەریای ڕەش پێویستی بە وەڵامدانەوەیەکی بەهێزی نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی کۆمەڵەی بیست هەیە.
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە وتارێکدا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دروستکردنی برسێتییەکی دەستکرد لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا.
جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا ڕووسیا ڕایگەیاند ڕێکەوتنی هەناردەکردنی گەنمی ئۆکرانیا لە بەندەرەکانییەوە لە دەریای ڕەش هەڵدەوەشێنێتەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان نێوەندگری تیادا کردبوو، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ " هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر کەشتیگەلی ڕووسیا لە نیمچە دوورگەی کرایمیا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئۆکرانیا دەڵێت بڕیارەکەی ڕووسیا سەبارەت بە گەنمی ئۆکرانیا پێویستی بە وەڵامدانەوەیەکی بەهێزی نێودەوڵەتی هەیە
