Accessibility links

ئۆکرانیا: ڕووسیا " زیانێکی زۆر گەورەی " لە شەڕەکەی ڕۆژهەڵاتدا بەرکەوتووە


ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی دانی بەوەدانا کە بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیانێکی قورسی بەرکەوتووە، بەڵام وتی ئەو زیانانەی بەر ڕووسیا کەوتوون زۆر خراپتر بوون.

لە کیێڤیش کرێکاران خۆڵ و خاشاکی بینا نیشەجێبوونەوەکە پاک دەکەنەوە دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕووسیا لە میانەی سەردانەکەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ کیێڤ دوو موشەکی ئاڕاستەی ئەو شارە کرد، ئۆکرانیاش وتی ئەو هێرشە هێرشکردنە سەر نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.

دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو شکستی هێنا لە گرتنی کیێڤ و باکووری ئۆکرانیادا، ڕووسیا ئێستا هەوڵ دەدات بەتەواوەتی دوو هەرێمەکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکات کە بە هەرێمی دۆنباس ناسراون.

ئۆکرانیا دانی بەوەدانا کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیاوە بۆ ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە هەفتەی ڕابردوو دەستیپێکرد، کۆمەڵێک گوند و شارۆچکەی لەدەستداوە، بەڵام دەڵێت دەستکەوتەکانی مۆسکۆ باجێکی زۆر گەورەیان هەبووە لەسەر هێزەکانی ڕووسیا کە ئێستا زیانێکی زۆر گەورەیان بەرکەوتووە.

ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ئۆلێکسی ئاریستۆڤیچ وتی " زیانی قورسمان بەرکەوتووە بەڵام زیانەکانی ڕووسیەکان زۆر گەورەترن، زیانێکی زۆر گەورەیان بەرکەوتووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG