Accessibility links

ئۆکرانیا: ڕووسیا دوو موشەک ئاڕاستەی کیێڤ دەکات


بەرپرسانی ئۆکرانیا وتیان ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕووسیا دوو موشەکی ئاڕاستەی کیێڤی پایتەختی وڵاتەکە کردووە، یەکێک لە موشەکەکان لە نهۆمە نزمەکانی بینایەکی نیشتەجێبوونی داوە و لانی کەم 10 کەس برینداربوون.

سەرۆکی شارەوانی کیێڤ ڤیتاڵی کلیتسچکۆ وتی تەقینەوەکان لە ناوەڕاستی ناوچەی شێڤچێنکۆدا ڕوویانداوە.


وتەبێژی خزمەتگوزاری فریاکەوتنی خێرای ئۆکرانیا سڤیتلانا ڤۆدۆلاگا وتی موشەکەکەی دیکە دامەزراوەیەکی دیکەی نزیک بینای نیشتەجێبوونەکەی کردۆتە ئامانج.

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ئۆلێکسی ڕێزنیکۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا دمیترۆ کوڵێبا وتیان ڕووسیا موشەکی لە هێرشەکەدا بەکارهێناوە.

لە ماوەی ڕابردوودا شایەتحاڵانی ڕۆیتەرز وتیان دەنگی دوو تەقینەوەیان لە کیێڤ بیستووە. ڕۆیتەرز نەیتوانیوە دەستبەجێ لێدوانەکانی دوو بەرپرسەکە پشتڕاست بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG