وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی سەربازیی ئۆدێسای ئۆکرانیا سێرهێی براتچوک دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا کۆگایەکی تەقەمەنی " گرنگییان " لە نزیک شاری داگیرکراوی هێنیچێسکی باشووری هەرێمی خێرسۆن لە ناوبردووە.
براتچوک وتی " هێزە چەکدارەکانمان لە گوندی ڕیکۆڤی ناوچەی هێنیچێسک زیانێکی گەورەیان بە ' هێزەکانی ڕووسیا ' گەیاندووە."
وتیشی " کۆگایەکی تەقەمەنی زۆر گرنگ هەبووە. لە ناوبراوە."
ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەو زانیارییانە پشتڕاست بکاتەوە. ڕووسیاش تاوەکو ئێستا لێدوانی لەسەر ئەو هەواڵە نەداوە.
دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئۆکرانیا گرتە ڤیدیۆیەکییان بڵاوکردۆتەوە کە لە دوورەوە دوکەڵێکی زۆر دەبیندرێت و دەنگی تەقینەوەش دەبیسترێت.
گوندی ڕیکۆڤ 20 کم لە هێنیچێسکەوە دوورە، هێنیچێسک شارێکە دەکەوێتە سەر دەریای ئازۆڤ لە باشووری ئۆکرانیا، شارەکە لە سەرەتای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا داگیرکراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز