Accessibility links

سوپای ئۆکرانیا: هێزەکانی ئۆکرانیا 500 کم چوارگۆشە خاکییان لە باشووری وڵاتەکە گرتۆتەوە


وتەبێژێکی سەرکردایەتی سەربازیی باشووری ئۆکرانیا دەڵێت هێزەکانی ئۆکرانیا لە چوارچێوەی هێرشە پێچەوانەکانیاندا لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 500 کم چوارگۆشە خاکییان لە باشووری وڵاتەکە گرتۆتەوە.

وتەبێژی سەرکردایەتی سەربازی باشووری ئۆکرانیا ناتالیا هومینیوک گوتی " لە کۆمەڵێک لای جۆراوجۆرەوە چوار بۆ چەند دەیان هەزار کیلۆمەترێک پێشڕەویمان کردووە. بە مەودای نزیکەی 500 کم چوارگۆشە ناوچەکانمان ئازاد کردووە." هاوکات ئاماژەی بە پێنج شارۆچکەش کرد کە دەڵێت لە هەرێمی خێرسۆن لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە کۆنتڕۆڵ کراونەتەوە.

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەو لێدوانە پشتڕاست بکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG