بەرپرسانی ناوخۆی شاری خارکیڤی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا وتیان بەهۆی موشەکەکانی ڕووسیاوە چوار کەس لە شارەکەدا کوژراون و 14 کەسی دیکە برینداربوون.
ئۆفیسی لێکۆڵەرەوانی هەرێمی خارکیڤ وتی " زیاتر لە 10 بینای نیشتەجێبوون زیانییان بەرکەوتووە، هەروەها گەراج و مارکێتەکانیش زیانییان بەرکەوتووە."
ڕووسیا لە جەنگەکەیدا لە ئۆکرانیا بەدرێژایی هێڵی پێشەوەی بەرەی ڕۆژهەڵات پێشڕەوی دەکات. بەرپرسانی ئۆکرانیاش دەڵێن سەربازانی ئۆکرانیا بەڕووی هێرشەکانی ڕووسیادا دەوەستنەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز