Accessibility links

پۆلیس دەڵێت 269 تەرم لە ئیرپینی ئۆکرانیا دۆزراونەتەوە


ئیرپین، ئۆکرانیا
ئیرپین، ئۆکرانیا

بەرپرسێکی پۆلیسی ئۆکرانیا وتی دوای ئەوەی کە لە کۆتایی مانگی سێدا هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەکانی دەوروبەری کیێڤی پایتەخت کشانەوە، لێکۆڵەرەوانی ئۆکرانیا پشکنینیان بۆ 269 لاشەی مردوو کردووە لە شارۆچکەی ئیرپینی نزیک کیێڤ، هاوکات تیمەکان لە قەراغ شارۆچکەکە گۆڕە نوێیەکانیان هەڵدەدایەوە.

پێش داگیرکارییەکەی ڕووسیا شارۆچکەی ئیرپین نزیکەی 62,000 هاوڵاتی تێدا ژیاوە، یەکێکیش بوو لە شوێنە سەرەکییەکانی شەڕکردن دژی هێزەکانی ڕووسیا، پێش ئەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەکانی باکووری ئۆکرانیا بکشێنەوە و هێرشەکانیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە چڕ بکەنەوە.

لە گۆڕستانێک لە قەراغ شارۆچکەی ئیرپین، دەیان گۆڕی نوێ هەڵدراونەتەوە. جێگری یەکەمی بەڕێوبەری سەرەکی بەشی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس سێرهی پانتیلیڤ وتی " تاوەکو ئێستا پشکنینمان بۆ 269 تەرم کردووە."

وتیشی کارە شیکارییەکان بەردەوامن تاوەکو هۆکاری مردنی زۆرێک لە قوربانییەکان بزانرێت.

وتیشی حەوت شوێنمان لە ئیرپین پشکنیوە کە دەوترێت هاوڵاتیانی مەدەنییان تیادا کوژراوە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

ڕووسیا ڕەتی کردۆتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی لە ئۆکرانیا کردبێتە ئامانج و ئەو تۆمەتانەشی ڕەت کردۆتەوە کە باس لەوە دەکەن هێزەکانی ڕووسیا تاوانی جەنگییان ئەنجامداوە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG