ڕۆژی یەکشەممە ئۆکرانیا دووبارە ڕووسیای بە تۆمەتی بۆردومانکردنی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا تۆمەتبار کردەوە، هەروەها دەشڵێت مۆسکۆ " تیرۆری ئەتۆمی " ئەنجام دەدات.
کۆمپانیای ئینەرگۆتۆمی ناوەکی ئۆکرانیا گوتی هێزەکانی ڕووسیا لە ڕێی هێرشەکەیانەوە بۆ سەر وێستگەکە زیانیان بە سێ هەستەوەری تیشکەکەی وێستگە ناوەکییەکە گەیاندووە و کارمەندێکیش بریندار بووە.
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی گوتی " تیرۆری ئەتۆمی ڕووسیا پێویستی بە وەڵامدانەوەیەکی بەهێزتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە - سەپاندنی سزا بەسەر پیشەسازی ناوەکی ڕووسیا و سوتەمەنی ناوەکیدا."
وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا کە ڕووسیا لە مانگی سێدا کۆنتڕۆڵی کرد ڕۆژی هەینیش هێرشی کرایەسەر، مۆسکۆ بەرپرسیارێتی هێرشەکەی خستە ئەستۆی هێزەکانی ئۆکرانیا.
وێستگەکە لەژێر دەسەڵاتی ڕووسیادایە، بەڵام هێشتا کارمەندە ئۆکرانییەکان وێستگەکە بەڕێوەدەبەن.
ئۆکرانیا دووبارە ڕووسیا بە تۆمەتی بۆردومانکردنی وێستگەیەکی ناوەکی تۆمەتبار دەکات
