Accessibility links

ئۆکرانیا: بەهۆی هێرشێکی ڕووسیاوە بۆ سەر شوێنی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان 7 کەس کوژراون


دەزگاکانی فریاکەوتنی خێرای ئۆکرانیا دەڵێن بەهۆی هێرشێکی ڕووسیاوە بۆ سەر خاڵێکی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا 7 کەس کوژراون، دوو کەسی دیکەش بەهۆی بۆردومانەکانی ڕووسیاوە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کوژراون.

فەرمانڕەوای هەرێمی زاپۆریژا یوری مالاشکۆ وتی بۆمبێکی ئاڕاستەکراو لە هێرشەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا بۆ سەر بینای قوتابخانەیەک بەکارهێندراوە کە قوتابخانەکە بۆ دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان لە شارۆچکەی ئۆریخیڤ بەکارهێندراوە.

دەزگاکانی فریاکەوتنی خێرای ئۆکرانیا وتیان ڕۆژی دووشەممە سێ لاشە لە ژێر پاشماوەی بیناکەدا هێندراونەتە دەرەوە، بەوەش ژمارەی کوژراوەکان گەیشتە حەوت کەس. وتیشی ئێستا ئەرکەکانی گەڕان و فریاگوزاری تەواو بوون.

مالاشکۆ وتی لە هێرشەکەدا 11 کەسی دیکە بریندار بوون و لە نەخۆشخانە چارەسەرییان بۆ دەکرێت. ئۆفیسی دەسەڵاتی دادوەری گشتی وتی ڕووداوەکە وەکو تاوانی جەنگ لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG