Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت 24 کاتژمێری ڕابردوو کوشندەترین کاتی جەنگەکە بووە بۆ هێزەکانی ڕووسیا


ئۆکرانیا دەڵێت 24 کاتژمێری ڕابردوو کوشندەترین ماوەی جەنگەکە بووە بۆ هێزەکانی ڕووسیا، لە کاتێکدا کە مۆسکۆ دەیان هەزاران سەربازی نوێ و بەکرێگیراوی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کرد.

لە ماوەی شەوی ڕابردوودا سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند ژمارەی کوژراوانی هێزەکانی ڕووسیا لە 1030 سەربازەوە بەرزبۆتەوە بۆ 133,190 سەرباز، وتیشی تاوەکو ئێستا ئەوە زۆرترین ژمارەیە لە جەنگەکەدا. وتیشی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا 25 تانکی ڕووسیایان تێکشکاندووە.

ڕاپۆرتەکەی ئۆکرانیا لەسەر ژمارەی کوژراوانی ڕووسیا نەتوانراوە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست بکرێتەوە، مۆسکۆش ڕەتی دەکاتەوە بەو شێوە بەرفراوانە سەربازی لە دەستدابێت و دەڵێت ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئۆکرانیایان کوشتووە.

بەڵام هەواڵەکان لەسەر فراوانی زیانە گیانییەکان لەگەڵ ڕاپۆرتەکانی هەردوولادا دەگونجێت کە دەڵێن شەڕی ناو چاڵەکان کە بە بەفر داپۆشراون تاوەکو ئێستا کوشندەترین شەڕی جەنگەکە بوون.

وەزارەتی بەرگری بەڕیتانیا دەڵێت سوپای ڕووسیا لە سەرەتای مانگی یەکەوە هەوڵی ئۆپەراسیۆنێک دەدات بۆ گرتنی ئەو بەشانەی هەرێمی دۆنێتسک کە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیادان، بەڵام تاوەکو ئێستا پێشڕەوییەکی کەمییان کردووە.

وتی " ڕووسییەکان تەقەمەنی و هێزییان نیە کە پێویستن بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی سەرکەوتوو."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG