Accessibility links

کیێڤ داوا لە هاوڵاتیانی دەکات وردەکاری ئۆکرانییە بێسەروشوێنەکان بڵاونەکەنەوە


حکومەتی ئۆکرانیا داوای لە دانیشتوانی وڵاتەکەی کرد وردەکارییەکان سەبارەت بەو سەرباز و هاوڵاتییە مەدەنییانە بڵاونەکەنەوە کە بێسەروشوێن بوون، وتی ئەمە دەکرێت یارمەتی ڕووسیا بدات لە ناسینەوەی بەندکراوە بەنرخەکان و دۆزینەوەی ئەو کەسانەدا کە خۆیان بەدوورگرتووە لەوەی دەستگیر بکرێن.

جێگری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا هانا مالیار وتی خەڵکەکە ڕوویان کردۆتە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تاوەکو زانیاری زیاتر وەربگرن، بە تایبەتی سەبارەت بەو سەربازانەی کە دەستگیرکراون یاخود بێسەروشوێنن.

گوتی " بۆچی ئەو جۆرە بڵاوکردنەوانە مەترسیدارن؟ مەبەستەکە ئەوەیە کە ئەم کەسە دیاریکراوە ڕەنگە بەڕاستی لە زینداندا بێت، بەڵام دوژمن وەکو هاوڵاتی مەدەنی سەیرییان دەکات."

گوتیشی " یاخود کەسەکە ڕەنگە لە ناوچەیەکی داگیرکراوی کاتی خۆی شاردبێتەوە و هەوڵی گەڕانەوە بدات. بە بڵاوکردنەوەی زانیاری و وێنەی ئەو جۆرە کەسانە، تۆ خاڵێکی ئاماژە دەدەیت بە دوژمن بۆ گەڕان بە دوای ئەو کەسانەدا."

گوتیشی بڵاوکردنەوەی وردەکاری سەبارەت بە ژیانی تایبەتی بەندکراوەکان و بۆچوونە سیاسییەکانیان و پێگەی کۆمەڵایەتییان پڕۆسەی ئازادکردنییان ئاڵۆز دەکات و زۆرجاریش ژیانییان دەخاتە مەترسییەوە.

ئاماژەشی بەوەدا " ئەمە هانی دوژمن دەدات پشکنینی ورد بۆ کەسێکی دیاریکراو بکات. لە ئەنجامی ئەوەشدا ڕەنگە داواکانییان بۆ گۆڕینەوەی بەندکراوەکان زیاتر بکەن، پڕۆسەکە خۆشی زۆر ئاڵۆزتر دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG